بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كراوه‌ته ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی به‌ئامانجگرتنی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌فه‌رمی به‌رپرسیارێتی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
پێشتر گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی چه‌ندجارێك به‌رپرسیارێتی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر له هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار راگه‌یاندبوو.
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا داده‌نرێت له عێراق، هەروەها بنکەکە بە یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بنکەی هەڵفڕینی چەند جۆرە فڕۆکەیەکی جەنگی دادەندرێت.