بەرپرسی گشتی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ئیسرائیلییەکان لەلایەک بە فەلەستینییەکانی جێگیر لە نەخۆشخانەی شەفایان وتووە کە لە ئەو نەخۆشخانە دەرکەون و لەلایەکی تریشەوە دەیانپێکن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە جەختی کرد: لە هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا هیج کەسێک بەرەو ئەوان چەکی هەڵنەگرت.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد : داگیرکەرانی ئیسرائیلی بەرەو ئەو کەسانە کە دەیانەویست لە ڕێگای ڕێڕەوی ئەمنی دیاری کراوەوە لە نەخۆشخانەی شیفا دەرکەون، تەقەیان کرد.

بەرپرسی نەخۆشخانەکانی غەززە وتیشی: سەربازانی ئیسرائیلی بە بیانووی هەبوونی هیزەکانی حەماس لە نەخۆشخانەی شیفا هیرشیان کردە سەر ئەو نەخۆشخانە بەڵام بینیان کە هیچ هێزێک لە ئەوێ نەبووە.