ڕێبەری ئێران وتی: ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە پێگەی بیری هێرشبەرانەیە کە وەڵامدەری پێداویستییەکانی ئەمڕۆ بێت و ئەو کارە ئەبێ لە عەلامە تەباتەباییەوە فێر ببین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی ڕێبەری ئێران لە دیداری بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی نێودەوڵەتی عەلامە تەباتەبایی کە لە ڕێکەوتی چوارشەممە 17 ی خەزەڵوەری 1402 بەڕێوە چوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شوێنی بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە لە قوم بڵاو بووەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو دیدارەدا وتی: یەکێک لە کارە گرینگەکانی ئایەتوڵڵا تەباتەبایی لە گەرماوگوڕی هاتنی ئەندێشەی هاوردەیی و بێگانە، جیهادی بیری و پێکهێنانی بنکەیەکی هزری قایم و بە شێوەچنینی هێرشبەرانە بوو، کارێک کە ئەمڕۆ پێویستمان پێیەتی.

ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە زاڵ بوونی عەلامە تەباتەبایی لە زانستگەلێک وەکوو فەقێگەری، هەیئەت و بیرکاری، شی کردنەوە، زانستە قورئانییەکان، شێعر و وێژە و… وتی: لە پاڵ ئەو جۆراوجۆرییە سەیرە، قووڵایی زانست یو بیری ئەوان لە زانستە جیاوازەکانیش زۆر بەرچاوە بە شێوەیەک کەسایەتییەکی خاوەن بنەما و فەیلەسووفێکی داهێنەر و شیکەرەوەیەکی سەرسووڕهێنەر بوو.

پەروەردەی قوتابی یەکێکی دیکە لە لایەنە زانستییەکانی عەلامە تەباتەبایی بوو و کەسایەتیگەلێک کاریگەری وەکوو شەهید موتەهەری، شەهید بەهەشتی و خوالێخۆشبوو مسباح یەزی پەروەردە کرد کە ڕۆڵی گرینگیان لە شۆڕشی ئیسلامی بوو.

ڕێبەری ئێران وتی: ئەمڕۆ ئێمە پێویستمان بە پێگەی بیری هێرشبەرانەیە کە وەڵامدەری پێداویستییەکانی ئەمڕۆ بێت و ئەو کارە ئەبێ لە عەلامە تەباتەباییەوە فێر ببین.