"زۆربەی دەسەڵاتداران لە ناوچەکەدا و جیهانی ئیسلام و هەرێمی کوردستانیش موجامەلەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکەن و ناوێرن لە بەر بەرژەوەندیەکانیان دژایەتی ئیسرائیل بکەن."

ئاژانسی هەواڵی مێهر; بەشی نێودەوڵەتی_ حەلیمه مەڵایی: نزیک بە چل ڕۆژە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا دەستیپێکردووە و ڕژێمی زایۆنی بە بیانووی لە نابردنی گرووپی بزووتنەوەی فەلەستین ڕۆژانە چەندین تۆن بۆمب بەسەر خەڵکی غەززە دا دەبارێنت.

لەم چل ڕۆژەدا زیاتر لە ١١ هەزار کەس لە خەڵکی غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەلەستین بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیەوە شەهید کراون و ئەمە جگە لە بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ماڵوێرانی و ئاوارەیی نزیکەی دوو میلیۆن مرۆڤە لە غەززەدا.

ئێستا دۆخی مرۆڤی لە غەززەی گەمارۆ دراو زۆر قەیرانییە و بە هۆی نەبوونی دەوا و دەرمان و لە ناوچوونی بینای نەخۆشخانەکان و شەهید بوونی پزیشکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر کارەساتەکە گەورە دەبێتەوە.

رێکخراوە جیهانییەکان بێدەنگن و هێشتا زۆرێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی هەڵوێستێکی شیاویان نەنواندووە و لەگەڵ ئیسرائیل لە پەیوەندی دان.

هەواڵنێری مێهر سەبارەت بەم بارودۆخە لەگەڵ فاروق محمد
مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی بۆردی توێژینەوەی سیاسی کۆمەڵی دادگەری کوردستان قسەی کردووە کە پوختەکەی لە خوارەوە بڵاو دەبێتەوە:

دوای 7ی ئۆکتۆبەر و هێرشەکەی حەماس بۆ سەر رژێمی زایۆنی , زۆربەی میللەتانی جیهان به تایبەت موسڵمانان هاتنه سەر شەقام بەڵام لە هەرێمی کوردستا نە حزب و سەرکردە حاکمەکان بە باشی دەنگیان هەڵبڕی و نه خەڵکیش جگه له ژمارەیەک له ئیسلامییەکان ! بە رای ئێوه هەرێمی کوردستان بۆ چی وەک پێویست له ئاست زاڵمانی جیهان ناوێرێت دەنگ هەڵبڕێت به تایبەت ئەگەر زاڵمەکه نزیک بێت لە ئەمریکا?

بەڵێ بێگومان دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ئەتوانین بڵێین کە مەیل و بەرژەوەندیان لەگەڵ ڕۆژئاوا و ئەمریکایە بەتایبەتی و لەو سۆنگەشەوە موجامەلەی وڵاتانی زلهێز و ئەمریکا دەکات بە تایبەتی دۆستەکانی لە ناوچەکەدا کە ئیسرائیلیش لە نێویاندایە و یەکێکە لە دۆستەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا و بەرژوەندی هاوبەشیان لەگەڵ ڕۆژئاوا لە ناوچەکەدا هەیە و بەرژەوەندییەکانیان دەپارێزێت. ئەو ئەرکەی کە ئیسرائیل لە ئەستۆیەتی بێگومان یەکێک لە گرینگترینەکانی بریتییە لە پاراستنی بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێز لە ناوچەکە و هەروەها ڕێگەیەکە بۆ تەداخولی وڵاتانی ڕۆژئاوا و زیاتر ئەمریکا لە ناوچەکەدا بۆیە ئەتوانیان بڵێن لەم سۆنگەیەوە زۆربەی دەسەڵاتداران لە ناوچەکەدا و جیهانی ئیسلام و هەرێمی کوردستانیش لە ناویاندا موجامەلەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکەن وناوێرن لە بەر بەرژەوەندیەکانیان دژایەتی ئیسرائیل بکەن.

لە لایەکیشەوە ئەتوانین بڵێین هەڵوێستەکە یاخود بڵێین هۆکاری ئەم بێ هەڵوێستییەی دەسەڵاتداران بۆ هۆکارێکی ئایدیۆلۆژی دەگەڕێتەوە کە ئەمڕۆ لە غەززە و لە فەلەستین ڕوو دەدات بە تایبەتی کە هێزێکی ئیسلامی ڕووبەڕووی هێرش وپەلاماری زایۆنیستی داگیرکەری زاڵم وەستاوەتەوە و بۆتە ڕەمزی بەرگری گەلی فەلەسین هێزێکی ئیسلامییە بە ناوی حەماس. بۆیە لەم سۆنگەیەشۆ کە وڵاتانی با بڵێین جیهانی عەرەبی و هەروەها بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامیش و لە نێویشیانا دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەرژەوەندیان یاخود خواستیان لەگەڵ ئەم جۆرە لە ڕەوتی ئیسلامی یاخود هێزی بەرهەڵسکاری ئیسلامیدا نییە. واتا تێڕوانینەکە بەشێکی ئایدیۆلۆجیە کە ئەوان نەیاری ئەو بیر و فکرە ئیسلامییەن کە بە تایبەتی حەماس ئێستا ڕەمز و نیشانەی ئەو ڕەوتەیە. هەرێمی کوردستانیش خۆی ڕاستە لە ئاستی ئەوەدا نییە کە بتوانێ موعادەلەکە لە ناوچەکەدا بە جۆرێ لە جۆرەکان لاسەنگ بکا یاخود بیگۆڕێ بەڵام لانیکەم هەڵۆێستێکی ئاشکرا و پتەوی نەبوو و بە ڕاشکاوی هەڵوێستی دەرنەبڕی و ویستی بەرژوەندی خۆی بپارێزێت و نەبێتە بەشێک لەو جەنگەی کە هاتۆتە ئاراوە.

گەردەلوولی ئەقسا ئیسلامییەکانی کردۆتە دوو بەشەوە بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان سەلەفییەکان حەماس تۆمەتبار دەکەن و بە دەسپێشخەری شەڒەکەی دەزانن و بەشداریی لەو شەڕە بە جیهاد نازانن و چاویان لەسەر ئەو هەموو منداڵ کوشتنە داخستووه. لەمبارەوە ڕاتان چییە؟

سەبارەت بەوەی کە هەندێ لە ئیسلامەکان هەڵوێستیان ئیجابی نییە بەرامبەر حەماس و ئەم شەڕەی کە ئێستا لە ئارادایە دەبێ بڵێم: ئەوانەی کە خۆیان ناو ناوە (سەلەفیەکان) بەشێک لەمانە کە بە ئاراستە و خواست و بە مەیلی دەسەڵات قسە دەکەن و نایانەوێ هەرگیز پێچەوانەی خواستی دەسەڵاتی ناوچەکانی خۆیان هەنگاو هەڵگرن بۆیە هاوهەڵوێستی وەلی ئەمرەکانی خۆیانن. بە داخەوە دەبینین کە هەڵوێستیان نەرێنیە بەرامبەر حەماس و بەرامبەر ئەم ڕووداوەیە کە لە غەززە دەگوزەرێ کە ئەمەش بێگومان مایەی دڵتەنگیە و هەڵوێسێکی نەرێنییە بەداخەوە کە نەدەبوو بەو جۆرە بێت.

پشتیوانی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکه کە ئێستا هەموویان هاتوونەتە سەر خەت لە خەڵکی بێ تاوانی غەززه چۆن دەبینن ?

هەر هێز و دەسەڵات و دەوڵەتێ لە ناوچەکەدا کە بتوانێ هاوکاری گەلی لێ قەوماوی فەلەسین و غەززە بکات جا هاوکارییەکە هەر جۆرێ بێت هاوکاری ئینسانی و مرۆیی بێ، پێداویستی و کەلوپەل و خۆراک و دەوا و دەرمان بێ تا ئەگا بە تفاقی جەنگی ئەمە جێی دەستخۆشیی.

لێرەدا ڕەخنەیەک هەیە بۆ ئەمریکا و ڕۆژئاوا بە ئاشکرایی یارمەتی و هاوکاری لۆجستیکی و چەک و تەقەمەنی ئیسرائیل دەکەن و نایشارنەوە بەڵام بەداخەوە وڵاتانی دیکەی ئیسلامی لە بەرامبەردا ئەگەر هاوکارییەک بکەن هاوکارییەکی زۆر لاوازە و بگرە ناتوانن تەنانەت پێداویستی و خۆراک و پێداویستی سەرەکی سەرەتایی ژیان بگەیەنن بە خەڵکی غەززە بۆیە هەر دەوڵەت و هێزێک بتوانێ هاوکاری گەلی لێقەوماوی فەڵەستین بکا وە هاوکاری حەماس بکا وە هەر جۆرە هاوکارییەک بیت لە هاوکاری مرۆیی ئینسانی پێداویستی خۆراکی وتا دەگات بە هاوکاری لۆجستی چەک و جبەخانە بێگومان هەڵوێستێکی ئیجابیەوە هەڵوێستێکە جێگەی ئەوەیە کە مێژوو تۆماری بکات لە ئایندەدا وە هەڵوێستێکە کە بە ڕاستی موسڵمانانە و مرۆڤانەیە.

بۆچی جیهانی عەرەب بەو هەموو هێز و تواناوە هیچ بەزییەکی بۆ خەڵکی ماڵوێرانی فەلەستین نییه و بێدەنگە و بە کردەوە یارمەتی ئەو خەڵکە بێ تاوانە نادات؟

جیهانی ئیسلامی و کۆمەڵگەی موسڵمانان بە گشتی هاوسۆزن لەگەڵ خەڵکی بێ دەرەتانی فەلەستین و غەززە بە تایبەتی بەرامبەر ئەو جینۆسایدەی کە بە ئاشکرا و بەبەرچاوی جیهان و وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکرێت. خەڵکی موسڵمانی ناوچەکە یا خود جیهانی ئیسلامی هاوسۆزن بەڵام ئەوەی کە بێ هەڵوێستە ئەوەی کە بێ دەسەڵاتە بریتییە لە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئیسلامی کە ئەمە بەڕاستی جێگەی داخە ئەمیش بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە بەشێکی زۆر لەو سوڵتان و سەرۆکانەی کە لەسەر دەسەڵاتن لە عالەمی ئیسلامی و لە عالەمی عەرەبیدا بە پشتیوانی ڕۆژئاوا ئەمریکا هاتوونە سەر دەسەڵات و لە دەسەڵات ماونەتەوە بۆیە هەرگیز ناتوانن هەڵوێستێک بنوێنن پێچەوانەی خواستی ئەمریکا و پێچەوانەی خواستی ڕۆژئاوا بێت.

داهاتووی ئەم شەڕه دەبێتە چی و پێتان وایە تا کوێ دەڕواتە پێشەوه؟

شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و ئەتوانین بڵێین سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنی بەڵفەڕ لەلایەن ئەمریکاوە پاشانیش دوای جێگیرکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە خاکی فەلەستین و قبووڵکرانی لەلایەن نەتەوەگرتووەکان وە ئەمریکاش ململانێیەکان توندتر بووەوە. چەندین : ئاوارەیی و ماڵوێرانی و شەڕی لێکەوتووەتەوە وە چەندین جار خەڵکی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە بە داخەوە کشتوبڕ کراون . ئەم شەڕە بەردەوام ئەبێ و تەنها بەم شەڕەی کە ئێستا غەززەی گرتۆتەوە کۆتایی نایە ئەنجامی شەڕەکە هەر چۆنێ بشکێتەوە دواجار ئەمە ئەبێتە سەرەتایەک بۆ قۆناغێکی تری داهاتووی ملانێی نێوان قەوارەی زایۆنی و گەلی فەلەستین وە لە ئایندەدا بێگومان ململانێیەکان بەردەوام ئەبن و شەڕ و شۆڕەکان بەردەوام ئەبن تا ئەو کاتەی کە بە شێوەیەکی عادیلانە یاخود بڵێین کێشەی ڕەوای فەلەستین چارەسەرێکی عادیلانەی بۆ دەدۆزرێتەوە کە بریتیە لە دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ گەلی فەلەستین ئەگەرنا تا ئەو کاتە بێگومان ئەم شەڕە هەر جارەک لە فۆرمێک و بە شێوازێکی جیاواز دێتەوە سەر گوڕەپان.