بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەدر لە وەڵامی پرسیاری لایەنگرانی لەبارەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: گرنگترین شت کە ڕەوتی سەدری پێ جیادەکرێتەوە یەکڕیزی و دڵسۆزییەتی، بۆیە ئەو ڕۆژەش کە موقتەدا سەدر مرد دەبێت هەر پابەندبن بە چاکسازییەوە.
بە لایەنگرانیشی وت: بەشداریکردنتان لەگەڵ گەندەڵکاران زۆر نیگەرانم دەکات، بەڵام بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لەلایەن ئێوەوە دڵخۆشم دەکات و لە شەرعیەتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی هەڵبژاردنەکە کەمدەکاتەوە و دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی گەندەڵکاران و شوێنکەوتووان لە عێراقە خۆشەویستەکەماندا.
ڕۆژی 15ی حوزەیرانی 2022 موقتەدا سەدر بڕیاری کشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دا و بڕیاریدا بەشداری لە هیچ هەڵبژاردنێکدا نەکات
Publish Date: ١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٨:٣٠
ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەپەیامێکى بهپهلهدا، داوا لەلایەنگرانو شوێنکەوتوانی ڕەوتی سەدر دهكات، بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن.