Publish Date: ١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ٠٨:٢١

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە وتی: داگیرکەرانی ئیسرائیلی چەند خولەک پێش ، چەند کەس کە دەیانەویست لە نەخۆشخانەی شەفا دەرکەون، کردووەتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئەشرەف قەدرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە وتی: داگیرکەرانی ئیسرائیلی چەند خولەک پێش چەند کەس کە دەیانەویست لە نەخۆشخانەی شەفا دەرکەون، کردە ئامانج. پێویستە هەوڵێکی بەپەلە بۆ ڕزگار کردنی نەخۆشخانەی شەفا ئەنجام بدرێت ئەگینا هەر کاتژمێر چەند کەس لە نەخۆشخەکان شەهید دەبن.

ناوبراو زیادی کرد: داگیرکەرانی ئیسرائیلی سەبارەت بە نەخۆشخانەی شەفا گێڕانەوەی درۆیان هەیە و بەس بریندارەکان، ئاوارەکان و نوێنەری مێدیاکان و گرووپە پزیشکییەکان و کادیری دەرمانی لە ئەو نەخۆشخانەن.