ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان خۆڕاگری غەززەی بێ وێنە وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەبارەت بە دۆخی غەززە ڕایگەیاند: بەداخەوە كاولكاری و داگیركاری ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە و بەتایبەت هاوڵاتیان بەردەوامە.

وتیشی: لە هەمان كاتدا ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات نمونەیەكی جوانە لە خۆڕاگری و ڕوبەڕوبوونەوە كە لە چلەكانەوە درێژەی هەیە و خۆڕاگری غەزە وێنەی نەبووە مەگەر سەردەمی ئەسحابەكان ڕوبەڕوبوونەوە و هێز و توانای لەو ڕادەیە هەبووبێت.

هاوکات سەبارەت بە داواکاری مامۆستایان ڕایگەیاند کە ناكرێت دەسەڵات هێندە بێ باك بێت لە ئاست وەستانی خوێندن و جێبەجێنەكردنی داواكاری مامۆستایان، ئێمە پشتیوانی لە خواست و داوای ڕەوای مامۆستایان دەكەین.