بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد نیوز، قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق بڕیاری داوە کە کێشەکانی خۆی لە ڕێگای گفتوگۆ و دیپلۆماتیکەوە چارەسەر بکات، بەم پێیە کۆمیسیۆنێکی باڵا لە نێوان عێڕاق و ئێران بۆ چارەسەری کێشەی گرووپە دژە شۆڕشەکانی ئێران جێگیر لە عێڕاق کە زیاتر لە 40 ساڵە لە خاکی عێراقن، پێک هێناوە.
ئەعرەجی وتیشی: دوای بەڕیوەبردنی 14 کۆبوونەوە لە بەغدا، هەولێر، سلێمانی و تاران بە چاوەدێری سەرۆک وەزیرانی عێڕاق، توانیمان سەرجەم چەکدارەکان کە لە سنوورەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بوون، بۆ ناوچەی دوورتر بگوازینەوە و هەروەها چەکیش بکەین.