شرۆڤەکاری خەڵکی غەززە بە ئاماژە بە پاڵپشتی خەڵکی غەززە لە بەرخۆدان جەختی کرد کە ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنی زەوینی سەرناکەوێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئێستا 36 ڕۆژ لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە تێدەپەڕێت کە بووەتە هۆی شەهید بوونی زیاتر لە 11 هەزار کەس و هێشتاش کۆمەڵگای ڕۆژاوایی لە بەرانبەر ئەو جەنایەتە بێدەنگە.

لەلایەکی تریشەوە ئیسرائیل هەموو هەوڵێک دەدات تا غەززە کۆنترۆڵ بکات و لە ئەو ڕێگایەشدا پاڵپشتی ئەمریکا و ئەورووپای لەگەڵە بەڵام هەر بە ئەوەشەوە خەساری قورسی بەر کەوتووە و بە پێ ڕای کارناسان، ئامارێک کە ئیسرائیل لە کوژراوەکانی ڕایدەگەیێنێت یەک لەسەر پێنجی ئاماری ڕاستەقینەیە.

هەواڵنێری مێهر لە ئەو بارەوە گفتوگۆیەکی لەگەڵ محەمەد ئەبوو تاقیە ، لێکۆڵەری پرسەکانی فەلەستین و ڕۆژنامەڤانی خەڵکی غەززە ئەنجام داوە کە شرۆڤەکەی لە خوارەوە دێت:

ئیسرائیل بەردەوام باس لە کۆنترۆڵی غەززە دەکات، ئەو ڕژێمە پاگەندەی ئەوە دەکات کە خەریکە ئۆپراسیۆنی زەوینی بەرەوپێش دەبات. ئەوە ڕاستە؟

خەڵکی غەززە 17 ساڵە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە گەمارۆ دراون و ئەوە بەس لە بواری سەربازی نییە و هەموو بوارەکانی ژیانی ئەوان لەلایەن ئیسرائیلەوە گەمارۆ دراوە. ئیسرائیل وەکوو لەمپەرێک دەڕوانێتە غەززە بۆ گەییشتن بە ئامانجەکانی خۆی و هەوڵ دەدات ڕۆحیەی ئەو خەڵکە بڕووخێنێت.

دۆخی خەڵکی غەززە لە بواری خۆراک، دەرمان و پرسە زەروورییەکانی دیکەوە بە چ شێوەیەکە؟ هەندێک باس لە قات و قڕی لە غەززە دەکەن.

تا پێش لە 7 ی ئۆکتۆبەر غەززە ەلەگڵ کەم بوونی سەدا 61 ی دەرمان و خۆراک بەرەوڕوو بوو بەڵام دوای ئەو هێرشە ئەو ڕێژەیە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد و ئێستا نەخۆشخانەکان تووشی کەمبوونێکی دەرمان هاتوون و ئیسرائیلیش ئیزنی هاتنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە نادات و بە ڕای من ئەوە شەرمهێنەرە بۆ وڵاتانی ئیسلامی.

ئایا خەڵکی غەززە هێشتا باڵپشتی لە گرووپەکانی بەرخۆدان دەکەن؟ ئیسرائیل تێدەکۆشێت هۆکاری ئەم دۆخەی ئێستا بخاتە ئەستۆی حەماس.

بەڵی خەڵک پاڵپشتی حەماسن و من ئەوەم بە چاوی خۆم بینیوە کە کەس هەیە هەموو ئەندامانی بنەماڵەی لەدەست داوە بەڵام هەر هاوار دەکات ئێمە دەبینە فیدانی بەرخۆدان و مزگەوتی ئەقسا کە ئەوەش لە بوەڕە ئایینییەکانی خەڵکی غەززەوە سەرچاوە دەگرێت و ئەو خەڵکە چارەیەک جگە لە بەرخۆدانیان نییە.

هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە چ سیناریۆیەک دێنێتە پێشەوە؟

ئیسرائیلە ئەم چەند ڕۆژەی دوایی کە هیرشی زەوینی کردووەتە سەر غەززە خەسار قورسی بەرکەوتووە و ئامارە ڕاستەقینەکەی دەرناخات. ئەوەش بڵێم کە ئیسرائیل بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ هاتن بۆ غەززە نییە. حەماسیش پێێ وایە ئەوان دەتوانن بێنە ناو غەززە بەڵام یان ئەسیر دەبن و یان دکوژرێن و یان بریندار دەبن و بەدڵنیاییەوە لە هیرشی زەوینیدا سەرناکەوێت بەڵام ئەوە حەماسە کە ئەم شەڕە کۆتایی دەهێنیت.

ئایا ئیسرائیل توانیویە بەشی باکووری غەززە لە بەشی باشووری جودا بکاتەوە؟

بەڵی بەڵام ناتوانین ئەوە وەکوو سەرکەوتنێک ناو لێببەین، ئەو بەشەی ئیسرائیل دەیڵێت کۆنترۆڵی کردووە نزیک بە 6 کیلۆمەترە.