بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سابرینا سینگ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە تەشرینی یەكەمی رابردووەوە، لە عیراق و سوریا گەیشتوونەتە 46 هێرش.
بە وتەی سابرینا سینگ:"لەو هێرشانەدا 56 سەربازی ئەمریكایی برینداربوون".
لە دوای دەستپێكردنی جەنگی غەززە، گروپەکانی بەرخۆدان لە عێراق و سووریا، هێرشییان بۆسەر ئەو بنكە و پێگانە دەستپێكردووە كە هێزەكانی ئەمریكایان تێدا جێگیركراوە، دوایین هێرشی ئەو گروپانەش، هێرشە درۆنییەكەی دوێنێ شەوی سەر فڕۆكەخانەی هەریر بوو لە هەولێر كە ئاگرێكی گەورەی لێكەوتەوە.