بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق بە ئاماژەدان بەوەی کە هیچ چارەسەرێکی سیاسی لەگەڵ داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراقدا نییە و هەڕەشەکانیان هیچ سوودێکی نییە، جەختی لەوە کردەوە کە بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق نەوەستاوە و سازشیش ناکات لەگەڵ داگیرکەران و هەرگیز لە هەڵوێستەکانیان پاشەکشە ناکەن.
هەرکەسێک پێی وابێت کە چارەسەری سیاسی دەتوانێت کار بکات، وەهمییە و چارەسەری هەموو کێشەکان بنبڕکردنی تەواوەتی داگیرکاری ئەمریکایە لە عێراق بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان چێژ لە ئارامی وەربگرێت و لە پیلان و ململانێکان ڕزگاری بێت.
هەروەها داوای له ئەو کەسانەی که بیر له چارەسەری سیاسی دەکەنەوه بەرانبەر داگیرکەران و دەستدرێژکاران، چاویان بکەنەوه و تاوانی ئەمریکا زایۆنیستی له غه ززه و کوشتنی منداڵان و خەڵکی سڤیل و گه مارۆ و برسیکردنیان و پێشێلکردنی ڕوون و ئاشکرای مافه کانی مرۆڤ ببینن.
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا پێشتر ڕایگەیاندبوو "بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بڕیاری ڕزگارکردنی سەربازی عێراقی داوە و ئەم پرسە یەکلایی بووەتەوە و ئەوەی دێت گەورەترە".