بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوەی ئەلمەیادین، سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە لە درێژەی هێرشە دڕندەکانی ئاسمانیی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە، سەربازانی ئەم ڕژیمە دەروازەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی ئەلنەسریان لە غەززە کردە ئامانج و ژمارەیەکیان بریندار کرد.
به پێی ئه م ڕاپۆرته ، فڕۆکه جه نگییه کانی ئیسرائیل چه ند کاتژمێرێک پێش ئێستا ناوچەی دەوربەری ئەم نەخۆشخانەیان کرده ئامانج و سێ فەلەستینی کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
ڕژێمی زایۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند هێرشێکی ئاسمانی لە دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەلشیفا لە غەززە ئەنجام دا.
نەخۆشخانەی منداڵان لە غەززە دوای ئەوە دێت کە ڕژێمی زایۆنی چەند ڕۆژ لەمەوبەر هۆشداری دابوو لەوەی نەخۆشخانەی ئەلرەنتیسی لە شاری غەززە بە هێرشی ئاسمانی دەکاتە ئامانج.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە تاوانی ڕژێمی داگیرکەر لە نەخۆشخانەی "ئەلمەعمەدانی" لە غەززە و شەهیدکردنی زیاتر لە ٥٠٠ کەس و بریندار کردنی سەدان کەسی دیکە هێشتا لە پێش چاوی کۆمەڵگای جیهانیە.