بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ١٠ هەزار و ٣٢٨ هاووڵاتی فەلەستینی کوژراون کە چوار هەزار و ٢٣٧ کەسیان منداڵ بوون و دوو هەزار و ٥٥٠ کەسیان ژن بوون.
دەشڵێت، کۆی گشتی بریندارەکان لە ئەنجامی بۆردومانی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ ٢٤ هەزار و ٩٠٠ بریندار بەرزبووەتەوە، هەروەها دوو هەزار و ٦٦٠ کەسیش بێسەروشوێنن کە هەزار و ٢٧٠یان منداڵن.
بە گوێرەی ئامارەکان و بەدواداچوونەکان، لە هەر کاتژمێرێکدا زیاتر لە ٤٢ موشەک بەر باڵەخانەکانی کەرتی غەززە دەکەوێت و بەهۆیەوە ١٥ کەس گیان لەدەستدەدات کە شەشیان منداڵن و لانیکەم ٣٥ هاووڵاتیش برینداردەبن.
جەنگی فەلەستین و ئیسرائیل لە ٧ی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە بۆماوەی زیاتر لە ٣٢ رۆژە.