کۆبوونەوەی لێکدانەوەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی مرۆڤدۆستانە سەبارەت بە کارەساتی غەززە، ئەمڕۆ لە باڵەخانەی ئاشت یمانگی سوور بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی ، جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد لە ئەو کۆبوونەوە بە ئاماژە بە پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە غەززە ڕایگەیاند: لە سەر فەلەستین باسی زۆر هەیە بۆ وتن.

ناوبراو زیادی کرد: جەنایەتی ئیسرائیل بەس لە ئەم 32 ڕۆژە نەبووە و 75 ساڵە کە داگیرکەری دەکات و بووەتە هۆی ئاوارە بوونی 7 ملیۆن و بریندار بوونی سەدان هەزار کەس.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا لە جیاتی سنووردار کردنەوەی هێرشەکان و شەڕەکە ، بەتواوەتی و هەمەلایەنە پاڵپشتی فەلەستین دەکات.

غەریب ئابادی وتیشی: 40 هەزار کەس لە یەک مانگدا شەهید و بریندار بوون کە سەدا 70 ی ژن و منداڵ بوون و ئەو جەنایەتە لە شوێنێکدا ڕووی داوە کە ئەمریکا هەمیشە بە بیانووی بەرگری لە مافی ژنان لە دژی وڵاتەکان وەستاوەتەوە.