بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له سلێمانی مامۆستایان و مووچه‌خۆران له شه‌قامی سالم، له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر داواكردنی مووچه له‌كاتی خۆی و دامه‌زراندنی وانه‌بێژان و بەرزکردنەوەی پلەکانیان كرده‌وه.
لەلایەکیترەوە لە هەریەکە لە هەڵەبجە، گەرمیان و رانیە خۆپیشاندان له‌لایه‌ن مامۆستا و مووچه‌خۆرانه‌وه دەستیپێکرد و جەخت لە داواکانیان دەکەنەوە و دەڵێن، “لەسەر هەڵوێستەکانمان بەردەوامدەبین تا دەگەین بەو مافانەی ساڵانێکی زۆرە هەوڵی بۆ دەدەین."