وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لە ٣ ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکییەکان پەیامێکیان بۆ ناردین کە بە دوای ئاگربەستدا دەگەڕێن، بەڵام بە کردەوە پشتیوانییان لە کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە غەززە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، لە کاردانەوە بە سەردانەکەی شەوی ڕابردووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق وتی: بەداخەوە لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکییەکان پەیامێکیان بۆ ناردین کە ئێمە بەدوای ئاگربەستدا دەگەڕێین، بەڵام بە کردەوە پشتیوانیان لەو ژینۆساید و تاوانکاریانەی زایۆنیستەکان لە غەززە کردبوو.

وەزیری دەرەوە وتی: هیوادارین ئەمریکا بە زووترین کات سیاسەتی خۆی بگۆڕێت و پشتیوانی داگیرکاری نەکات.