وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆمەڵکوژی لە غەززە لە ئەم سەردەمە و لە بەرانبەر چاوانی هەموو جیهانەوە و بە پاڵپشتی چەند وڵاتی ڕۆژاوایی و بەتایبەتی ئەمریکا خەریکە ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی غەززە ڕایگەیاند: کۆمەڵکوژی لە غەززە لە ئەم سەردەمە و لە بەرانبەر چاوانی هەموو جیهانەوە و بە پاڵپشتی چەند وڵاتی ڕۆژاوایی و بەتایبەتی ئەمریکا خەریکە ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بەداخەوە ئەنجومەنی ئاسایش بە بەرتیل گیراوە، درێژەی دا: بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، ژمارەی شەهیدانی غەززە لە 7 ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا لە 9 هەزار و 770 کەس تێپەڕیوە.

کەنعانی سەبارەت بە پاگەندەی بەرۆرسێکی ئیسرائیلی بۆ بوردمانی ئەتۆمی غەززە، وتی: هیوادارین ئەو بابەتە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە وەکوو هەڕەشە لە دژی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرەنجی بدرێت.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە دیداری باقری کەنی لەگەڵ مۆرا، وتی: سەفەری باقری لە چوارچیوەی گفتوگۆی ئێران لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و بەرپرسانی سیاسی یەکێتی ئەورووپا بە جەخت لەسەر گۆڕانکارییەکانی ‌غەززە ئەنجام دراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە سەفەری بلینکێن بۆ بەغدا و تۆمەتدان لە ئێران وتی: تۆمەتدان لە ئێران لە ڕێگای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە ئەوەیە کە خەریکە ئەنجام دەدرێت.

کەنعانی وتیشی: لایەنەکانی بەرخۆدان سەربەخۆن و خۆیان بڕیاردەرن، ئێران دەستوور نادات و لە لە کارێکیش مەنعیان ناکات.