وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە عێڕاق وتی کە بەدوای پێکدادان لەگەڵ ئێران نین بەڵام هەموو هەوڵی پێویست بۆ پارێزەری لە هێز و هاووڵاتیانی خۆمان دەخەینە گەڕ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، ئانتۆنی بلینکێن دوای دیدار لەگەڵ سودانی، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: ئێمە نامانەوێت هیچ پێکدادانێکمان لەگەڵ ئێران ناوێت، بەڵام هەموو هەوڵی پێویست بۆ پارێزەری لە هێز و هاووڵاتیانی خۆمان دەخەینە گەڕ.

بلیکنێن وتی:ئێمە هەوڵی خۆمان بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی شەڕی غەززە دەدەین.

ناوبراو وتیشی: پەیامێکی زۆر ئاشکرام بۆ ئەوانە هەیە کە هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکەن، ئەویش ئەوەیە کە ئەو کارە نەکەن. پێشکەوتنی باشمان لە گفتوگۆ هاوپەیوەند بە ئاگربڕی مرۆیی لە غەززە بەدەست هێناوە.