بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ڕاستەوخۆ دوای ڕێوڕەسمی بەخێرهاتنی فەرمی، دانوستانی دوو قۆڵی نێوان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی پێکرد.
ڕاگەیەندراوە کە پەرەپێدان و چەسپاندنی هاوکاریی دووقۆڵی لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی و لێکدانەوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر گرنگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و لەوانەش غەززە لە گرنگترین میحوەرەکانی دانوستانی ڕەئیسی و سودانی دەبێت.