فیلمی بەڵگەیی ژیاننامەی حەبیبوڵڵا زەندی هونەرمەندی بواری گۆرانی فۆلکلۆری کوردستان چێ کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو فیلمە بەڵگەییە لە 20 خولەکدا سەبارەت بە ژیاننامەی حەبیبوڵڵا زەندی هونەرمەند و گۆرانیبێژی فۆلکلۆری دێولانییە.

هەروەها لە ماوەی دوو ساڵدا لە گوندی حەقە شوێنی لەدایک بوونی ئەو هونەرمەندە و گوندی هەمرۆڵە بەرهەم هاتووە.

فیلمنامەی ئەو فیلمە بەڵگەییە پێشتر لە ئاکادمیای فیلمی کوردی ئامێستردام خەڵاتی دووهەمی بردبووەوە.

عەدنان زەندی نووسەر و دەرهێنەری ئەو فیلمە لە فیلمسازەکانی پارێزگای کوردستان چەندین کورتەفیلم و ئەنیمەیشێنی بەرهەم هێناوە.