چاوەدێری مافی مرۆڤ لە هەوڵ نەدانی پێویست بۆ بەرگری خەسار لە خەڵکی سڤیل لەلایەن ئەرتەشی تورکیا و کوژرانی لانیکەم 11 کەسی سڤیل لە ئەو هێرشانە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا لانیکەم 11 کەسی سڤیل کوژراون و وادیارە هێزە چەکدارەکانی تورکیا هەوڵی پێویست بۆ خەسارنەگەیاندن لە خەڵکی سڤیل نادەن.

بە پێ ڕاپۆرتی ناوەندەی ڕاگەیاندنی ڕۆژاوا کە ڕێکخراوێکی لێکۆڵینەوەیی و مێدیایی خۆبەخش لە کوردستانی سووریایە، لە نێوان ڕۆژانی 5 بۆ 10 ی ئۆکتۆبەر، 2023 هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لانیکەم 11 کەسی سڤیل کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.