بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ئەبو عەلی ئەلعەسکەری"، بەرپرسی فەرمانگەی ئەمنی لە کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق، بە توندی دژایەتی سەفەری ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەم وڵاتەی کرد کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجام درا.
ئەلعەسکەری لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە: سەفەرەکەی بلینکن بۆ عێراق پێشوازی لێناکرێت و ئەگەر بێتە عێراق، ئەوا بە گرژییەکی بێ وێنە ڕووبەڕووی دەبینەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "بەرخۆدانی ئیسلامی لە چەند هەفتەی داهاتوودا هەنگاو دەنێت بۆ کۆتایی هێنان و شکاندنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ئەگەر دەستدرێژی [بۆ سەر کەرتی غەززە] بەردەوام بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بێ ئەگەرە، "ئێمە بە توندی مامەڵە دەکەین بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی ئەو کەسانەی کە ڕەگەزنامەی ئەمریکییان هەیە".
لەم بەیاننامەیەدا دەشڵێت: ئێمە پێشوازی لە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا (یان بە شێوەیەکی باشتر، وەزیری شەڕی زایۆنی) بۆ عێراقی ئیمام عەلی و ئیمام حسێن ناکەین و ئەگەر بێتە ناو ئەو وڵاتە، ئێمە ئاستی ململانێ و هێرشەکانمان زیاد دەکەین.