بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی بەر ڕاگرتنی ڕۆژی 13 ی خەزەڵوەر وتی: بێ گومان مێژووی هەموو گەلان و ئایینەکان هەوراز و نشێوی هەبووە و ئێمەش لە ئێرانی ئیسلامی و شۆڕشی ئیسلامیدا ڕۆژان و هەفتەگەلی تایبەت لەوانە ڕۆژی 13 ی خەزەڵوەرمان هەیە.
قاڵیباف درێژەی دا: ئەمریکییەکان بەردەوام و لە هەر دۆخێکدا بەرانبەر بەرژەوەندی نەتەوەیی و پێشکەوتن و سەربەخۆیی ئێمە وەستاون، کودەتا و شەڕیان کردووە و ئێمە بەرخۆدانمان کردووە. بەرخۆدان و بەرژەوەندی نەتەوەیی هیچ دژایەتییەکیان نییە، بەرخۆدان زیرەکە و بە بیرە.
ناوبراو وتیشی: گەردەلوولی ئەقسا نموونەیەکی کردەیی لە بەرخۆدان بوو. ئەو ئۆپراسیۆنە خاڵێکی وەرچەرخان بوو و مێژووی جێبەجێ کرد و بە ڕاشکاوی بڵێم کە هەمووان باس لە سیستەمی نوێی جیهانی دەکەن و گەردەلوولی ئەقسا هاوکێشەکانی ئەو سیستەمە جیهانییەی لە ئاستی جیهان و ناوچەیی جێبەجێ کرد و ئیسرائیل و ئەمریکا هەر کارێک بکەن، ناگەڕێتەوە دواوە.