ئەندامی پارتی داواکاری واشنتۆن لە هەرێم بۆ ڕێگری لە هێرش بۆ سەر بنەکانی ئەمریکا لە عێڕاقی داواکارییەکی گاڵتە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، وەفا محەمەد کەریم بە ئاماژە بە ئەنجامی دیدارەکانی ئەم دواییەی باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و گفتوگۆ سەبارەت بە کردنە ئامانجی بنکە ئەمریکییەکان لە عێڕاق، داواکاری واشنتۆن لە هەولێر بۆ ڕێگری لە ئەو هێرشانەی گاڵتەوەسف کرد.

وەفا محەمەد کەریم سەبارەت بە هێرش بۆ سەر بنەکانی ئەمریکا لە عێڕاق، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەو بابەتە پێوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، وتی: هەرێمی کوردستان توانای ڕێگری لە ئەو هێرشانەی نییە، کەواتە داواکاری واشنتۆن لە هەرێم بۆ ڕێگری لە ئەو هێرشانە گاڵتەیە.