بەردەوام بوونی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە و دان پێدانانی سەرچاوە عبری زمانەکان بە گیر کردنی تێلاڤیڤ لە داوی هێرش بۆ سەر غەززە، نوێترین هەواڵەکانی فەلەستینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە درێژەی هەبوو و هاوکات تۆپخانەکانی ئیسرائیل ناوچە جیاجیاکانی ئەو ناوچەیەیان تۆپباران کرد.

ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل تەنیا لە چەند کاتژمێردا زیاتر لە 20 جار گەڕەکی زەیتوون و ناوچەکانی دەڤەری نەخۆشخانەی قودسیان بوردمان کرد.

لەلایەکی تریشەوە هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر غەززە، هێرش کراوەتە سەر کەرتی ڕۆژاواش.

هەروەها ڕاپۆرتەکان لەسەر هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی بلاتە لە نابلۆس و شارۆچکەی جەبەع لە باشووری جەنین هەواڵی دەدەن.

لەلایەکی تریشەوە عاموس هارییل شرۆڤەکاری سەربازی ڕۆژنامەی عبری زمانی هائارتس دانی پێدانا کە ئیسرائیل کەوتووەتە داوی هێرش بۆ سەر غەززە و تێیدا گیری کردووە.