بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێهرداد بەزرپاش ، وەزیری ڕێگاوبان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی فڕۆکەخانەی سەقز وتی: کردنەوەی ئەو فڕۆکەخانە ڕووداوێکی زۆر پیرۆزە کە دەتوانێت لە بواری جیاواز ببێتە هۆی گەشەی پارێزگای کوردستان.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەو فڕۆکەخانە بە بۆنەی نزیکی بە بانە و سنووری باشماخ لە بواری ئابوورییەوە گرینگایەتی زۆری هەیە و دەمانەوێت کە دەفرایەتی ئەو فڕۆکەخانە بۆ گەشەی پارێزگا کەڵکوەربگرین.