سەرۆک کۆماری ئێران لە دووهەم ڕۆژی سەفەری خۆی بۆ کوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەقز چووە ئەو شارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕۆکەخانەی سەقز بە 2 هەزار و 700 مەتر بە هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئەو شارە کرایەوە.

هەروەها بڕیارە حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دوای کردنەوە فڕۆکەخانەی سەقز، بۆ کردنەوەی چەند گەڵاڵەی بواری وزە لەوانە کردنەوەی پاڵاوتەخانەی بوئین بچێتە شاری سنووری بانە.

هەروەها لە بانە هۆڵی وەرزشی 1200 کەسی دەکاتەوە و لەگەڵ خەڵکی ئەو شارەش دیدار دەکات.