بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جەبالیا، وتی: ئەمریکا و چەند وڵاتێکی کەم، نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوەیان وەکوو بارمتە گرتووە و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤیان کردووەتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلی جەنایەتکار.
ناوبراو درێژەی دا: وێرانی کەمپی ئەلبریج لە ناوەندی کەرتی غەززە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل کە بێژەری قووڵایی جەنایەت و کوشتوبڕە.
وتەبێژیوەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: زۆربەی وڵاتان، گەلان و حکومەتەکانی جیهانی داوای ئاگربڕ و کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی غەززەن، جگە لە ئەمریکا و چەند وڵاتی ئەورووپی کە بەردەوام بە دروشمی درۆیی بەرگری لە مافی مرۆڤ، لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە دەستێوەردان دەکەن.