تێکشکاندنی تانکەکانی ڕژێمی زایۆنی و بۆردومانی ١٩ بنکە و بارەگای سەربازیی زایۆنیستی لە لایەن هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین و لوبنان یەکێک لە دوایین هەواڵەکانی شەڕی غەززەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تۆڕی ئەلمەیادین ڕایگەیاند: سوپای ڕژێمی زایۆنی دانی بە کوژرانی سەربازێکی سەر بە لیوای پەڕەشووتوانەکان لە شەڕەکانی باکووری کەرتی غەززەدا نا.

لیواکانی قەسام هەروەها ڕایگەیاند کە هێزەکانی فەلەستین ٢ تانکی ڕژێمی زایۆنیان لە میحوەری باکووری ڕۆژئاوای غەززە بە هاوەنی یاسین ١٠٥ تێکشکاندووە.

هەروەها به پێی ڕاپۆرته بڵاوکراوه کان، هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان له یه ک کاتدا 19 بنکه و بارەگای سه ڕبازی زایۆنیستیان کردووەته ئامانج که هەڵکەوتوون به درێژایی سنووری نێوان لوبنان و فه له ستینی داگیرکراو.

سەعاتێک لەمەوبەر خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بارەگای یەکێک لە کەتیبەکانی سوپای زایۆنیستی کردە ئامانج.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: بارەگای فەرماندەیی کەتیبەی ئیسرائیل لە سەربازگەی زێبدین لە کێڵگەکانی شێبای داگیرکراودا کراوەتە ئامانج. ئۆپەراسیۆنەکە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ ئەنجامدراوە کە بڕێکی زۆر تەقەمەنییان هەڵگرتبوو.