سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بوونی ژێرخانی تەواو بەتایبەتی لە بواری گواستنەوەی ڕێگای ئاسنی، دەریایی و ئاسمانی یەکێک لە ڕێگاکانی بوونی ئێرانی بەهێزە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتی کردنەوەی ڕێگای ئاسنی سنە-هەمەدان وتی: داخوازییەکانی خەڵک ئەبێ جێبەجێ بکرێت و هێڵی سنە بۆ باشماخ دابڕێژرێت و ئەو هێڵە نێودەوڵەتی و ترانزیتییە بکرێتەوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە یەکێک لە ڕێگاکانی ئێرانی بەهێز بوونی ژێرخانی تەواو بەتایبەتی بە گواستنەوەی ڕێگای ئاسنی، دەریایی و ئاسمانییە کە لە ئابووری زۆر گرینگە، وتی: کوردستان گەییشتووەتە قۆناغێک کە تا چەند مانگی داهاتوو دەتوانێت بچێتە ڕیزی پارێزگا سەوزەکانەوە لە بواری گەیاندنی گازدا.

ناوبراو وتی: ئەگەر ژێرخانی ئاو، کارەبا و گاز و ڕێگا خۆش بکرێت دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی بەرهەمهێنان.