سەرچاوەکانی هەواڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کردنە ئامانجی بنکەیەکی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعمر لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەندێک لە سەرچاوە نافەرمییەکان دەڵێن شوێنی جێگیر بوونی داگیرکەرانی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعمر هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور، بە چەند درۆن کراوەتە ئامانج.

مێدیا خۆجەییەکانی عێڕاق بەرەبەیانی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعمر هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کراوەتە ئامانجی هیرشێ درۆنی هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق.