بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەستنەوەی پارێزگای کوردستان بە تۆڕی شەمەندەفەری ئێران بۆ یەکەمجارە دروست دەکرێت، کە لە دەوڵەتی ڕەئیسیدا بە تێچووی 1200 ملیار تمەن ئەنجامدرا.
بۆ پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان – سنە، بە بڕی سێ هەزار و ٤٠٠ ملیار تمەن پارە خەرج کراوە، کە ئەگەر بە نرخی ئەمڕۆ حیساب بکرێت، نزیکەی ١٦ هەزار ملیار تمەن دەبێت.
کاری هێڵی شەمەندەفەری هەمەدان – سنە 18 ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە و لەم ساڵانەشدا هەندێک جار ڕاگیراوە، بەڵام لە 2 ساڵی ڕابردوودا جووڵەکەی خێراتر بووە.
ئەم پڕۆژەیە توانای گواستنەوەی 300 هەزار سەرنشین و گواستنەوەی 500 هەزار تۆن باری هەیە لە ساڵێکدا.
پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان- سنە توانای گواستنەوەی نزیکەی 800 هەزار تۆن کەلوپەلی هەیە، بەڵام لە ئاسۆی 1420دا ئەم توانایە دەبێت زیاد بکرێت بۆ سێ ئەوەندە.
کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی ڕێگاوبان و کارئاسانی هاتووچۆ و پەرەپێدانی پیشەسازی گەشتیاری و ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی لە سوودەکانی ئەم پڕۆژەیەن.
لەم ڕێورەسمەدا هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشدار بوو.
بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیک دا شەمەندەفەری ئێران بگاتە سنووری باشماخ لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.