ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: هەواڵدەریی مێهر، گرتەیەکی دەنگی زۆر نهێنی سەبارەت بە شەڕی غەززە دەست کەوتووە.
لەم گرتە دەنگیە نهێنییەدا دەیوید پترائۆس ژنڕاڵی خانەنشین کراوی سوپای ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ بلیمەتانی سیاسی_ سەربازی ئەمریکا و ئبسرائیل ، شەڕی غەززە شرۆڤە دەکات و پێشنیاری خۆی بۆ سەرکەوتنی ئیسرائیل دەخاتەڕوو.
لەم کۆبوونەوە نهێنییە هەروەها ئاوی کوخاوی سەرۆکی پێشووی ئەرکانی گشتی سوپای ئیسرائیل بەشدار بووە.
ژەنەڕاڵ دەیڤید هاوێڵ پێترائۆس، لەدایکبووی ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٥٢، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ناوەندی (CIA) و ژەنەڕاڵ خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکایە.
دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ بە فەرمی لە ئەرکی سەربازی خانەنشین بوو، پێترائۆس وەک سەرۆکی سی ئای ئەی دەستنیشانکرا و دوای ١٤ مانگ لەو پۆستە ، لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ بەهۆی "پەیوەندی نائاسایی و خیانەت لە هاوسەرەکەی" ناچار بوو دەست لەکار بکێشێتەوە.
لە ساڵانی 2001 و 2002 یەکێک بووە لە فەرماندە باڵاکانی ناتۆ لە بۆسنە و هەرزەگۆڤینا و لە ساڵی 2007 بەرپرسی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بووە لە عێراق. ئەم ژەنەراڵە چوار ئەستێرەییە کە بەرزترین پلەی سەربازییە لە سوپای ئەمریکادا، پێش ئەوەی سەرۆکایەتی سی ئای ئەی بکات، بەرپرسی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و ئاسیای ناوەڕاستیش بووە.
ژەنەڕاڵ ئەڤیڤ کۆخەوی، لە ٢٣ی ئەپڕیلی ١٩٦٤ لە دوای گادی ئایزنکۆت لە دایکبووە، وەک ٢٢مین سەرۆک ئەرکانی سوپای زایۆنیستی هەڵبژێردرا و لە ١٦ی ژانویەی ٢٠٢٣ ئەم پۆستەی ڕادەستی ژەنەڕاڵ هێرزی حەلێڤی کرد.
کۆخەوی چالاکییە سەربازییەکانی لە لیوای پەرەشووتەوانەکان دەستپێدەکات و هەر زوو لە پۆستە ئیداری و سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیدا پلەی بەرزکرایەوە تا دواجار وەک فەرماندەی ئەم یەکەیە هەڵبژێردرا. هەروەها پێشتر فەرماندەی ژووری تایبەتی غەززە لە سوپای زایۆنی و لیوای باکوور و بەرپرسی لقی هەواڵگری سەربازی ئەم ڕژێمە و فەرماندەی یەکەی ئۆپەراسیۆن لە سوپای ئیسرائیل بووە.
ئەم هێزە سەربازییەی ڕژێمی زایۆنی لە سەرکوتی یەکەم و دووەمی ئینتفازەی فەلەستین و هەروەها دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ لوبنان لە ساڵانی ١٩٨٢ و ٢٠٠٦ و هەروەها دەستدرێژی ڕژێم بۆ سەر غەززە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە بە تایبەت لە ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠١١ و ٢٠١٤.
روانینێکی گشتی بەسەر گرتە دەنگیەکە
لەم دیدارەدا ژەنەڕاڵ پێترائۆس ستراتیژییە شکستخواردووەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان وەک چارەسەرێک بۆ خەڵکی غەززە پێشنیار دەکات.
ئەمریکا بە داگیرکردنی ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠١ بەڵێنی ژیانێکی باشتری بە خەڵکی ئەم وڵاتە دا. بەڵام دوای ٢٠ ساڵ بە شەرمەزارییەوە لە ئەفغانستان هەڵهات. "تیرۆر"، "هەژاری" و "ئاوارەبوون" میراتی ترسناکی ٢٠ ساڵەی داگیرکردنی ئەفغانستانن. لەم داگیرکارییە ٢٠ ساڵەدا، بەپێی ئامارەکانی زانکۆی براون، ٢٥٠٠ سەربازی ئەمریکی و نزیکەی ٤٠٠٠ بەڵێندەری مەدەنی ئەمریکی کوژراون. نووسینگەی توێژینەوەی گشتیی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان، یان سیگار، هەروەها ڕایگەیاندووە کە "لە شەڕی ٢٠ ساڵەی ئەفغانستان ٦٦ هەزار سەربازی ئەفغانستان و ٤٨ هەزار کەس لە خەڵکی مەدەنی ئەفغانی کوژراون و ٧٥ هەزاری دیکەش بریندار بوون".دەرئەنجامی ئەم شەڕە وێرانبوونی وڵاتی ئەفغانستان و نوقمبوونی بۆ ناو سووڕی بێکۆتایی تیرۆر و ناسەقامگیری بووە.
لە عێراقدا ئەمریکا بە بەڵێنی پۆپۆلیستی هاتە ناوەوە و ئەم وڵاتەی گەیاندووەتە ئاستێک کە دوای ٢٠ ساڵ هێشتا تیرۆر و نائەمنی تێدایە. ڕێکخراوی (Opinion Research Business)ی بەریتانی رایگەیاند کە تەنها تا ساڵی 2007 واتە دوای 4 ساڵ لە دەستپێکردنی جەنگ ملیۆنێک و دوو سەد هەزار عێراقی کوژراون. بەداخەوە نزیکەی ٤٠٪ی ئەم مردووانە ژن و منداڵ بوون.
لەم فایلە دەنگییەدا ژەنەڕاڵ پێترائۆس بە ڕوونی باس کوشتنی بە ئەنقەستی ژن و منداڵی فەلەستینی دەکات لە لایەن ئیسرائیلەوە، هەرچەندە هەوڵ دەدات بە پەنابردن بۆ ئەدەبیاتی دیاریکراو پاساو بۆ ئەم کوشتنە بهێنێتەوە. هەروەها پێترائۆس ستراتیژی تەقاندنەوەی بینای نیشتەجێبوون بۆ زایۆنیستەکان پێشنیار دەکات، هەمان ئەو ستراتیژە کە تا ئێستا نزیکەی ٩ هەزار هاووڵاتی مەدەنی فەلەستینی کە سێ هەزار و ٥٠٠ کەسیان منداڵن ، بەو ستراتێژییە شەهید کراون.
ئەم ژەنەراڵە ئەمریکییە بۆ ئەوەی پاساو بۆ کوشتنی دڕندانەی گەلی فەلەستین بهێنێتەوە، پێشنیارێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە لە لایەن زایۆنیستەکانەوە بە ئامانجی گەڕاندنەوەی وێنەی ئیسرائیل دەخاتە ڕوو. ئەمە ئەو ستراتیژە فریودەرانەیە کە ئەمریکییەکان هەوڵیان دا بۆ پاساوهێنانەوەی کوشتنی خەڵکی عێراق و ئەفغانستان بەکاری بێنن، بەڵام دەرئەنجامی ئەم ستراتیژە ناسەقامگیری ناوچەکە و هەژاریی ئەو وڵاتانە بوو کە ئەمریکا داگیری کردن.
لەم دیدارەدا پێترائۆس دان بە ستراتیژی گەمژانەی ئەمریکاشدا دەنێت سەبارەت بە داگیرکردنی عێراق و لێکەوتە ترسناکەکانی بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە، بەڵام هێشتا ئەو ستراتیژییە گەمژانە و شکستخواردووە بۆ غەززە پێشنیار دەکات.
دەقی گرتە دەنگیەکە ئەمەیە
بەڕای من هیچ بەدیلێک بۆ لەناوبردنی حەماس نییە و من ئەم دەستەواژەیە بە تایبەتی بەکاردەهێنم چونکە وەک ئەڤیڤ (کۆخەوی)یش دەزانێت لە عەقیدەی سەربازیدا چەند دەستەواژە هەیە؛ پۆلێنبەندییەک هەیە، دەتوانیت تێک بدەیت، دەتوانیت نکۆڵی لێ بکەیت ، دەتوانیت داگیری بکەیت و دەتوانیت لەناوی بەریت؛ بەڕای من پێویستە (حەماس) لەناو بچێت.
لەناوبردن لە ڕووی سەربازییەوە مانای ئەوەیە دوژمن نەتوانێت ڕاسپاردەییەکەی ئەنجام بدات و نەهێڵیت خۆی ببووژێنێتەوە ؛ ئەم خۆنەبووژاندنەوە لەبیر مەکەن. هەر بۆیە ئەمە ئەرکێکی زۆر گەورە و گرنگە؛ بۆ ڕۆژی دوای ئۆپراسیۆنەکە بەمەبەستی بەڕێوەبردنی غەززە، بەڕای من ئەو ئاسۆیەی کە دواجار دەبێ لە لایەن سەرۆک وەزیران و سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل و ئەوانی دیکە کە یاوەری دەکەن ڕابگەیەندرێت، دەبێ ئەوە ڕوون بکەنەوە کە بەنیازن حەماس و جیهادی ئیسلامی لەناوببەن.
و دوای ئەوە پێویستە بواری چۆنایەتیەکەی ڕوون بکەنەوە کە چۆنە و هیچ بەدیلێک بۆ ئەمە نییە؛
دڵنیام کە ئەڤیڤ (کۆخەوی)یش ڕازی دەبێت، ئەم کارە بە شێوەیەکی وردە وردە و میتۆدیک ئەنجام بدرێت، لە باکووری شاری غەززەوە دەست پێبکات، بەڵام دواجار بە تێپەڕبوونی کات، پێویستە لە تەواوی خاکی غەززەدا ئەنجام بدرێت.
ئەگەر بەڕاستی لەناوبچێت، بێگومان پاشماوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستین هەر دەمێنێت ، کە ئێران هەوڵی چالاککردنەوە و نۆژەن کردنەوەیان دەدات بۆ گەڕانەوە.
ئێستا دەبێ دووبارە چەند چرکەی تریش لە سەر ئەم خاڵە بوەستم، پێم وایە دەبێ شرۆڤە بکرێت کە ئەم کارە دعبێ چۆناوچۆن ئەنجام ببێت بە جەخت لەسەر
“Purity of Arms” ( لە دروشمەکانی سەربازانی زایۆنیە بە مانای نەکوشتنی خەڵکی سڤیل و ژن و منداڵ و ئەخلاق لە شەڕ) کە دەستەواژەیەکی ئێوە ئیسرائیلییەکانە و بڕگەی کۆنوانسیۆنی ژێنڤ و یاسای شەڕی زەوینییە کە دەبێ لە سەر ئەم خاڵانە جەخت بکرێت.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە خەڵکێکی زۆر زۆر نیگەرانن لە پرسی هاووڵاتیانی مەدەنی فەلەستین؛ پێویستە بە ڕوونی ئەوە بگوترێ کە لە کاتی شەڕدا سەربازانی ئیسرائیل ئازارێکی زۆر دەچێژن بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل، بێگومان پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دوژمن لە جلوبەرگی خەڵکی سڤیلدا خۆی حەشار دەدات ، بۆ نموونە وەک بارمتە، هەروەها خۆکوژیش هەیە .بەڵێ بۆمبی کەناری ڕێگا هەیە، تەڵەی بومبی هەیە، ژوورەکان دەتەقنەوە، بیناکان دەتەقنەوە و... هتد.
ئەم کارە دەبێت بە شێوەیەکی میتۆدی و بە وردی ئەنجام بدرێت و پێویستە جەخت لەسەر ئەم بابەتە بکرێتەوە و بە ڕوونی باس بکرێت و وەک ئەڤیڤ (کۆخەوی)یش دەزانێت، ئەگەر بینایەک پاک بکەیتەوە و بچیتە سەر بینایەکی دیکە بەبێ ئەوەی ژمارەیەک سەرباز لە پێگەی پێشوودا بەجێبهێڵیت.، دوژمن جارێکی تر دەێتە پشتتەوە و بە ٣٦٠ دەرەجە دەچیتە ناو شەڕەکەوە، بۆیە دیسانەوە جەخت لەوە دەکەم کە پێویستە ئەم کارە زۆر میتۆدی و بە سەبوورانە و بە تاقەت لە بوارە جیاوازەکاندا ئەنجام بدرێت.
هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکەم کە بە زووترین کات، کاتێک سنوورەکان بە شێوەیەکی مەنتقی مسۆگەر کران، پێویستە دەست بە ئاوەدانکردنەوە بکرێت، مەبەستی دەستکردن بە قەرەبووکردنەوەی وێرانکاری و زیانەکان بخرێتەڕوو.
کە لێرەوە دەگەین بە خاڵێکی دیکە لە ئاسۆیەکدا کە دەبێ رابگەیێندرێت ، ئەوەی کە ژیان بۆ خەڵکی غەززە بە ڕوانینێک بە کەرتی رۆژاوایی چۆناوچۆن دەبێت، سیاسەتی ناوخۆی خەوشی هەڵگرتووە کە ئیسرائیل دەبێ وردە وردە ڕێکی دەکاتەوە.
بەڵام دووبارە بڵێمەوە ئەو کاتە کە ئێمە ئۆپراسیزنمان بۆ پاکتاوکردنی ئەلقاعیدە لە عێراق و دواتر داعش ئەنجاممان دا ئەمە بوو کە بە عەرەبە سوننەکانمان وت ئەگەر ئێوە ئەوان رەتکەنەوە و یارمەتی ئێمە بدەن لە بەرانبەر ئەوان ، هەڵبەت من چاوەروانی ئەوەم نییە کە فەلەستینییەکان لە بەرانبەر ئەوان (حەماس) یارمەتی ئێوە بدەن لەڵام لانی کەم دەتوانن چالاکانە پشتیوانییان لێ نەکەن ، ئەوکاتە ژیان بێ حەماس باشتر بێت ، ئەمە حەماسە کە ئەم بەڵایەی هێناوەتە سەر ئێوە و قسەگەلێکی وا ... بەڵام پێم وایە دەبێ پلانێک هەبێت و جەختیش دەکەمەوە کە خەڵک زۆر پرسیار سەبارەت بە غەززە و داهاتووی فەلەستین دەپرسن. دەبێ بەجۆرێک قسە بڵاو بێتەوە کە ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی کورت غەززە ئیدارە دەکات و کەس نایەوێت دووبارە غەززە داگیر بکات. دەزانم کە لەم پرسەدا تەنگژە هەیە بەڵام پێشبێنی ناکەم کە ڕێکخراوەیەکی متمانەپێکراو و بەتوانا بێتەبەرەوە، ئەمە لە بیر نەکەن چونکوو ئەگەر هێز بنێرن تاکوو تیرۆریستانی ئەرتەشی حەماس و تیرۆوریستانی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لەناو ببەن و یان بەو شێوە کە لە ئامانجەکاندا وتووتانە لقی سیاسیەکەی هەڵوەشێننەوە کەوابوو کێ غەززە بەڕێوەدەبات.
لەبیرتان بێت بەڕێوەبردن تەنها دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان نییە، سەرەتای ئاوەدانکردنەوە نییە، دانانی قوتابخانە و بازاڕ و کلینیک نییە، پێویستە وەک هەڵمەتێکی دژە یاخیبوون سەیر بکرێت. هەر بۆیە سەرەڕای جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی پاوەجێی دەبێ هەندێ هەنگاو بە پێشڕانی زانیاری ئەنجام بدرێت تاکوو نەگەڕانەوە و خۆنەبووژانەوەی جەهادی ئیسلامی و حەماس دەستەبەر بکات.
بۆیە پێویستە هەموو ئەم بابەتانە لە هەمان ئاسۆدا بە ڕوونی و ڕاشکاوانە باس بکرێن و کاریان لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی سەرکردەکانی ئیسرائیل ئاگاداری ڕاستییەکان بن، هەرچەندە کارێکی قورسە و دەتوانم بەبێ یەکودوو بڵێم کە ئێمە ڕوانگەیەکی گونجاومان لەمبارەوە نەبوو بۆیە لە کاتی هێرشی سەر عێراقدا، ئێمە گرنگیمان نەدا و ئەم بابەتانەمان روون نەکردەوە و لە قۆناغەکانی پلاندانانمان بۆ سەردەمی دوای گرژی، بە گشتی کاری باشمان لەسەری نەکرد.
بەهۆی ئەمەشەوە، بەڕاستی بڕیاری گەمژانە و سەرسەریمان دا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پرسەکان لە بری چارەسەر، سەدان هەزار پرسی نوێی دژە عێراق دروست بکەن؛ بۆ نمونە سەربازەکانمان دەرکرد بەبێ ئەوەی پێیان بڵێین چۆن دەتوانن بژێوی خێزانەکانیان دابین بکەن، ئاستی ئیداریمان پەکخست، دەیان هەزار کەس پێویستن بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتێک، عێراقیش بەبێ هیچ ڕێککەوتنێکی سازش مایەوە. بۆیە ئەم ئاسۆیانە کە من کێشام زۆر پێویست و گرنگن و ناتوانین بەو تیۆرییە بەرەو پێشەوە بچین کە تا ئێستا گوتراوە کە دواتر بیری لێدەکەینەوە کاتێک ئەو شوێنە داگیر دەکەین و چالاکانە سەرنجمان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی شەڕ کردنە؛ ئەم تیۆرییە بۆ کەسێکی وەک من کە بەرپرسی ئەم بابەتانە بووم، پێم وایە کارەکەبەم شێوازە بیرکردنەوە ئەنجام نادرێت.
دەرئەنجامی قسە
ڕژێمی زایۆنی لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسادا تووشی شکستێکی قورس بوو، کە ڕێبەری مەزنی شۆڕش بە ڕاستی بە "شکستێکی قەرەبوو نەکراوە" وەسفی کرد. شکستی ڕژێمێک کە ئیدیعای دەسەڵاتی سەربازی و هەواڵگری لە گرووپێکی بچووک و دابڕاو، بووەتە هۆی ئەوەی ئەمریکا ئیدارەی شەڕی حەماس و کەرتی غەززە بگرێتە ئەستۆ و هەوڵ دەدات بە جۆرێک قەرەبووی ئەم شکستە بکاتەوە. تا ئێستا جگە لە کوشتنی دڕندانەی خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین و بۆردومانی 24 کاتژمێری کەرتی غەززە، هیچ ستراتیژێکی دیاریکراو لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە نەخراوەتەڕوو. بێگومان ئۆپراسیۆنی زەمینی قۆناغ بە قۆناغ بەڕێوە دەچێت، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتنی بۆ زایۆنیستەکان نەهێناوە. لەم دۆخەدا ژەنەڕاڵ پێترایۆس بە پێشنیاری دروستکردنی زەوییەکی سووتاو و لەناوبردنی کەرتی غەززە هەوڵی دروستکردنی سەرکەوتن دەدات بە هەر نرخێک بێت. بەڵام ئەم ستراتیژە ٢٢ ساڵ لەمەوبەر لە ئەفغانستان و ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لە عێراق ئەزموون کرا و هەمووان ئەنجامەکانی بینیوە. پێدەچێت ئەمریکا بە دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی لە ناوچەکە و ئەمجارەیان لە کەرتی غەززە هەوڵی تۆمارکردنی شکستێکی دیکە بە ناوی زایۆنیستەکان دەدات.