ڕێبەری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەبێ بوردمانی غەززە دەستبەجێ ڕابگیردرێت و ڕێگای هەناردە کردنی نەوت و ڕزقی ئیسرائیل دابخرێت، جەختی کرد: سەکەوتنی کۆتایی و نە ئەوەندە دوور بۆ گەلی فەلەستینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی سێزدەی خەزەڵوەر، ڕۆژی قوتابی و ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی ئیستکبار، کۆمەڵێک لە قوتابیان و خوێندکارانی سەرتاسەری ئێران بە ئامادەبوون لە حسێنیەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

گرینگترین تەوەری قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری قوتابیان و خوێندکارای لە خوارەوە دێت:

13 ی خەزەڵوەری 58 گورزی گەلی ئێران لە ئەمریکا بوو.

لە ئەو سێ بۆنە کە لە سێزدەی خەزەڵوەر ڕووی دا، لە دوو بۆنەیدا ئەمریکا گورزی لە ئێران دا و لە بۆنەیەکیدا ئێران لە ئەمریکا گورزی وەشاند.

ئەم شەڕەی دواییە، مەیدانی غەززە و ئیسرائیل نییە. مەیدانی حەق و ناحەقە.

لە بەڵگە کۆنەکاندا دەکەوتووە کە ئەمریکا شەڕی ناوخۆیی لە ئێرانی داڕشتووە و هەوڵی داوە کە لە پارێزگا سنوورییەکانی ئێران شەڕ بخاتە ڕێ.

واتا باڵوێزخانەی ئەمریکا لە یەکەم ڕۆژەکانی دەسپێکی شۆڕشەوە ناوەندی پیلان لە دژی ئێران و لە دژی شۆڕش بووە و پێوەندی بە داگیر کردنی هێلانەی سیخوڕییەوە نەبووە و ئەوە هەمووی بیانوویە.

خەڵکی غەززە بە سەبری خۆیان ویژدانی مرۆڤایەتیان هێنایە جۆش. ئەوە دەبینین لە بریتانیا، ئەمریکا، فەڕەنسا و ئیتالیا و شوێنەکانی دیکە خەڵک بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە دێنە سەر شەقام.

جیهانی ئیسلام نابێت لە بیری بکات کە پرسی دیاری کەری غەززە، ئەو کەسەی لە بەرانبەر گەلی فەلەستین وەستا، ئەمریکا و فەڕەنسا و بریتانیا بوو.

سەرکەوتنی کۆتایی و نە ئەوەندە دوور بۆ گەلی فەلەستینە.

ئەبێ بوردمانی غەززە دەستبەجێ ڕابگیردرێت و ڕێگای هەناردە کردنی نەوت و ڕزقی ئیسرائیل دابخرێت.

لە بێشەرمییەکانی ڕۆژاوا تاوانبار کردنی فەلەستین بە تیرۆریزمە.