بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارە رۆژی پێنج شەمە 11ی گەڵاڕێزان حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بێتە کوردستان بۆ کردنەوەی چەندین پڕۆژەی گرینگ.
لەم سەفەرەدا سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ٩:٠٠ی سەرلەبەیانی لە گۆڕەپانی ئازادی شاری سنە لەگەڵ خەڵکی ئەم شارە دیدار دەکات.
هەروەها لەم گەشتە دوو ڕۆژەدا چاوەڕوانی 18 ساڵەی کوردستان بەدی دێت و کوردستان بە تۆڕی شەمەندەفەری وڵاتەوە دەبەسترێتەوە.
کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەقز یەکێکی دیکەیە لە پڕۆژە گەورەکان کە بە هەوڵی ئەم دەوڵەتە تەواو بووە و لەم سەفەرەدا سەرۆک کۆمار دەیکاتەوە.
بەنداوەکانی چێراغاویس سەقز، سیازاخ دیواندەرە، ئەمیر ئاباد و ڕەمشت لە کامیاران و بەنداوی گاڕان لە سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ کوردستان دەکرێتەوە.
جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان ئاماژەی بەوەدا: هەروەها لەم سەفەرەدا، وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی دیواندەرە، هۆڵی بانە کە هەزار و ٢٠٠ کورسییە و وێستگەی ٢٠.٦٣ کیلۆڤۆڵی لە سنە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە