بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەوار مەحموود سەبری هاوسەرۆکی ئیدارەی ئاوی کانتۆنی حەسەکە وێڕای ئاماژە بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزگەی کارەبای حەسەکە کە کارەبای وێستگەی ئاوی عەلوکی دابین دەکرد، ڕایگەیاند : 1 میلۆن و پانسەد هەزار کەس لە نیعموتی ئاوی خواردنەوە بێ بەش کراون و ئەرتەشی تورکیا لە ئاو وەکوو چەکێک لە دژی خەڵکی کوردستان سووریا کەڵکوەردەگرێت.
ناوبراو وتیشی کە تورکیا ئەبێ بەهۆی هەوڵە نامرۆڤانەکانی لێپرسینەوەی لێ بکرێت.