مامۆستا قادری، پێش نوێژی هەینی پاوە وتی: خەڵکی غەززە و هێزەکانی حەماس و جەهادی ئیسلامی، گەورەیی ئیسرائیلیان تێکشکاند و کۆمەڵگای ئیسلامی و نائیسلامیشی هێنایە سەر شەقام و خەڵکی غەززە واتای مافی مرۆڤیان بە جیهان نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا قادر قادری پێش نوێژی هەینی پاوە، وتی: ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا و حکوومەتەکانی بە ڕواڵەت پاڵپشتی دیمۆکراسی ومافی مرۆڤ هەر چییەک کە لە توانیاندا بوو لە کوشتن، کاول کردن و دەرکردنی خەڵکی غەززە ئەنجامی دا. مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا وئیسرائیل و سڵاو لە خەڵکی غەززە و فەلەستین.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە داهاتوو نادیارە و بە پشتی خودا لە بەرژەوەندی گەلی فەلەستین و غەززە دەبێت بەڵام ئەبێ بزانین خەڵکی غەززە و هێزەکانی حەماس و جەهادی ئیسلامی، هەژموونی ئیسرائیلیان تێکشکاند و کۆمەڵگای ئیسلامی و نائیسلامیشی کێشاندە سەر شەقام و خەڵکی غەززە واتای مافی مرۆڤیان بە جیهان نیشان دا.