ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق لە سەفەر بۆ سلێمانی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ناوچەی سنووری لەگەڵ ئێران لە گرووپە چەکدارەکان چۆڵ کراوە، وتی:جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنیەتی عێڕاق و ئێران گەییشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ناوچەی سنووری لەگەڵ ئێران لە گرووپە چەکدارەکان چۆڵ کراوە، وتی:جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنیەتی عێڕاق و ئێران گەییشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

ناوبراو وتیشی کە سەفەرەکەی و دیداری لەگەڵ بافڵ تاڵەبانیلە درێژەی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی و شوێنگیری ڕێککەوتنی ئەمنیەتی نێوان عێڕاق و ئێرانە.

ئەعرەجی درێژەی دا: بەندە گرینگەکانی ئەو ڕێککەوتنە لەوانە چۆڵ کردنی ناوچە سنوورییەکان لە هەر گرووپێکی چەکدار لە درێژایی سنوور لەگەڵ ئێران و گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی دیکە و هەروەها چەک کردنیانە.

هەروەها زیادی کرد: ئێمە بەدوای جێبەجێ کردنی بەندەکانی تری ئەو ڕێککەوتنەین کە دەبێتە هۆی سەقامگیری تەواو.