ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس پێی وایە کە ئەمریکا نەیتوانیوە سەبارەت بە دانوستانی بووژانەوەی ڕێککەوتنی انڤۆکی بگاتە بڕیارێکی تایبەت، بەڵام ئێران ئامادەی ئەو ڕێککەوتنەیە بە پێ بەرژەوەندی نەتەوەیی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەداحسێن مالیکی لە کاردانەوە بە بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا لە بڕیاری خۆی بۆ بەڕێوەبردنی دانوستانی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کە بڕیار بوو ئەم مانگە لە عومان بەڕێوە بچێت، پاشگەز بووەتەوە، وتی: پێم وانەبێت ئەو هەواڵە ڕاست بووبێت.

پەیامی ئەمریکا بۆ ئێران هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس جەختی کرد: ئەمریکییەکان زیاتر دەیانەوێت کە خێرا لەگەڵ ئێران بێنە سەر کورسی دانوستان. ئەوان زیاتر لە ئێمە پێویستیان بە دانوستان هەیە و تا ئێستاش پەیامی زۆریان لە ڕێگای وڵاتانی جیاوازەوە لە ئەو بارەوە پێمان داوە.

ئەمریکا سیاسەتێکی دیاری کراوی بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە

ناوبراو وتیشی بە هیچ لەونێک ئاوا نییە کە ئەمریکییەکان ڕێککەوتنی ناڤۆکی قبووڵ نەکەن یان لە ئەو کارە پاشگەز ببنەوە، بەڵکوو ئەوان هێشتا سیاسەتێکییەکپارچە و تایبەتیان لە ئەو بارەوە نییە و نەیتانتوانیوە بڕێار بدەن کە دەیانەوێت چ بکەن.