چەند مووشەک لە سووریا هاوێژرا و هاوکات تەقینەوە لە بنکەیەکی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا ڕاپۆرت کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیا عبری زمانەکان ڕایانگەیاند کە ئەمشەو سێ مووشەک لە ناوچەی دەرعای سووریاوە بەرەو بنکە ئیسرائیلییەکان لە گولان هاوێژراوە و ئیسرئایل وەڵامی ئەو هێرشانەی داوەتەوە.

ئەو مێدیایە هەروەها لە ڕوودانی تەقینەوە لە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعمر لە دەیرەزوور هەواڵیان دا.

هەروەها بەرخۆدانی عێڕاق لە کردنە ئامانجی بنکەی ئەمریکی شەدادێ لە حەسەکە بە دوو درۆن هەواڵی دا.

هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە فڕۆکە سەربازییەکان بە دوو هێرش بۆ سەر شاری ئەلبوکەمال لە دەیرەزوور بنکەی چەکدارەکانیان بوردمان کرد.

دوای ئەو هێرشانە، شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی ناوچەکە گەشتیان کرد.