وەزیری دەرەوەی ئێران و عەرەبستان له پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختییان له سه ڕ پێویستی هەڵوێستی به کۆمەڵی ناوچەیی و نێودەوڵه تی بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ هێرشەکانی دژ به خەڵکی سڤیل له غەززه کردەوه .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە دوایین پێشهاتەکانی غەززەیان تاوتوێ کرد.

لەم وتووێژەدا جەخت لەسەر پێویستی هەنگاوی بەکۆمەڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ هێرشەکان دژی خەڵکی مەدەنی و گەیاندنی بەردەوامی یارمەتییە مرۆییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی زۆرەملێی دانیشتوانی غەززە کرایەوە.

بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات یەکێک بوو لەو تەوەرانەی تر کە وەزیرانی دەرەوە لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسیان کرد