ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشی ئاسمانی، زەوینی و دەریایی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە نێو بێدەنگی ڕاگرتنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و سەرەنج نەدانی وڵاتانی عەرەبی درێژەی هەیە.
بەکارهێنانی بۆمبی سەنگەرشکێن بۆ ڕووخانی ماڵی فەلەستینییەکان
هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە داگیرکەرانی ئیزرائیلی بۆ بوردمانی ماڵەکان لە کەرتی غەززە بۆمبی سەنگەرشکێن بەکار دەهێنن کە هەر ئەوە بووەتە هۆی چڕ بوونەوەی ڕێژەی ئاوارەکان و کوشتنی خەڵکی سڤیل لە ئەو ناوچە.
ئەو جۆرە بۆمبە زیاتر بۆ کردنە ئامانجی شوێنە سەربازییەکان و نەک بۆ ماڵی ناسەربازی بەکار دێت.
ئیسرائیل هەڕەشەی لە ئیلان ماسک کرد
شلۆمۆکاری وەزیری پێوەندییەکانی ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەززە و بە ئامانجی بڵاو نەبوونەوەی هەواڵی کوشتوبڕی فەلەستینییەکان لە ئەو کەرتە، پاگەندەی کرد کە ئیسرائیل بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی بەرنامەی ئیلان ماسک، کارگێڕی کۆمپانیای سپیسایکسی ئەمریکا، بۆ دابینی ئینترنتی سەتەلایتی ستارلینک بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە، هەموو ڕێگاکان دەگرێتە پێش.
ناوبراو وتوویە کە حەماس لە ئەو ئامێرە بۆ کاری تیرۆریستی کەڵکوەردەگرێت هەم ئێمە ئەوە دەزانین و هەم ماسکیش.
گرووپێکی هاکری هەڕەشە لە مووساد دەکات
لەم دواییەدا و هاوکات لەگەڵ بەردەوام بوونی هیرشە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، گرووپێکی هاکری ناسراو بە گۆچانی مووسا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشاین لە مووساد کردووە کە هەواڵ و زانیارییەکانی بنکەی مووساد و یەکنیەکانی 8200 ی ناوەندە بڵاو دەکاتەوە.
هۆشداریی کەتیبەکانی قسام بە ئیسرائیلییەکان
قسام ، لقی سەربازی حەماس دوابەدوای هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ دزەی زەوینی بۆ کەرتی غەززە، لە پەیامێکی وێنەییدا هۆشداریی داوەتە داگیرکاران.
ژمارەی شەهیدانی کەرتی ڕۆژاوا لە سەرەتای گەردەلوولی ئەقساوە گەییشتە 14 کەس
لە هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا دوو فەلەستینی شەهید بوون و بەم شێوەی ژمارەی شەهیدانی ئەو ناوچە گەییشتنە 14 کەس.
داکەوتنی درۆنێکی ئیسرائیلی لەلایەن هێزەکانی بەرخۆدانەوە
کەتیبەکانی جنین ڕایگەیاند کە هێزەکانی سەر بە ئەو کتیبە لەگەڵ ئەرتەشی ئیسرائیل لە گەڕەکی ئەلمراح لە شاری جنین تەقەیان لە یەکتر کردووە.
ئەو کەتیبە هەروەها ڕایگەیاند کە هێزەکانی فەلەستین توانیویانە درۆنێکی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ئەو پێکدادانە دابخەن.