بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان، هێرشی سەرکەوتووانەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی گرووپە عێراقییەکان بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە سێگۆشەی سنووری نێوان ئوردن، سووریا و عێراقی ڕاگەیاند.
تۆڕی ئەلمەیادین بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە: بنکەی ئەمریکی "ئەلتەنف" کە دەکەوێتە سێگۆشەی سنووری سوریا و عێراق و ئوردن بە بەکارهێنانی ٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.
ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی باسکراون توانیویانە بەسەر بنکەی ئەلتەنفی ئەمریکیدا بفڕن و بۆردومانی بکەن.
هێشتا زانیاری دەربارەی زیانەکانی ئەم بنکەیە بڵاو نەبووەتەوە.