موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەک داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات لە عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند: ئەگەر پەرلەمان و حکومەت وەڵامیان نەبێت، هەڵوێستێکی دیکەی دەبێت کە هێشتا رانەگەیەندراوە.

سەدر دەڵێت: "پەرلەمان و حکومەت دەنگ لەسەر ئەو بڕیارە بدەن، ئەو کارە لەپێناو بەرژوەندی تایبەت نییە، بەڵکو لەپێناو بەرژەوەندی گشتییە، ئەمەش لەبەرامبەر ئەو یارمەتیانەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل پێشکەشی دەکات بۆ غەدر کردن لە خەڵکی غەزە".

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەدر دەڵێت، لەگەڵ داوای داخستنی باڵیۆزخانە هاوکات حکومەت پابەند بێت بە پاراستنی کەسانی دیبلۆماسی.