بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کتێبە ئایینی و دینییەکان مامۆستا ئەبووبەکر حەسەن زادە ئەمڕۆ هەینی 5ی خەزەڵوەر لە سنە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا حەسەن زادە ساڵی 1317ی هعتاوی لە گوندی کانی عەلی گردەی بۆکان لە دایک بوو و ساڵی 1341ی هەتاوی لە لای مامۆستایان و زانایانی مەهاباد مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرت.
دواتر لە زانکۆی تاران خوێندنی تەواو کرد و پاشان هاتە شاری سنە.
مامۆستا حەسەن زادە چەندین بەرهەمی بەنرخی ئایینی و مەزهەبی وەرگێڕاوەتەوە لەوانە
اللولو والمرجان، التجرید الصریح لاحادیث الجامع الصحیح،التاج الجامع للاصول فی احادیث الرسول، چوار بەرهەمی سەرەکی جیهانی ئیسلام لە بواری فیقهی و ئوسوولی فیقهی وچوار بەرهەم لە بواری مێژووی ئیسلام و پێنج بەرهەم لە بواری ئەندێشە و پەروەردەی ئیسلامی.