جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران له دیدارێکدا له گه ڵ ئەندامێکی نووسینگەی سیاسی حەماس وتی: ئەولەویتی تاران له دانوستان له گه ڵ لایەنه بیانییه کان ئاگربەستێکی دەستبەجێ و پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ خەڵک و هەڵگرتنی گەمارۆی ستەمکارانەی غەززه له لایە ڕژێمی زایۆنیستییه .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری، جێگری وەزیری دەرەوە لەگەڵ ئەبوو مەرزوق، ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە مۆسکۆ دیدار و وتووێژی کردووە.

ئەبوو مەرزوق سپاسی پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە گەلی فەلەستین و بەرخۆدان و وتی: ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا و ئەوەی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام لە ٧ی ئۆکتەوبر (١٥ ی ڕەزبەر) کردیان، موعجیزەیەکی ئیلاهی بوو، کە جیاوازە لە هەموو شەڕە پێشووەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و بە هیچ شێوەیەک بەراورد نییە.

ئەمریکییەکان بە ناردنی ٤٥ فڕۆکە کە چەک و کەرەستەی سەربازیی مۆدێرنیان هەڵگرتووە بۆ تلاڤیڤ، وا بیر دەکەنەوە کە دەتوانن بەرخۆدانی خەڵکی غەززە بقڵیشێنن یان لەناوی بەرن، بەڵام ئێمە پێمان وایە گەلی ستەملێکراوی غەززە، بە پشتیوانى خوا سەردەکەوێت.‌