بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) مەشقی هێزی زەمینی 1402ی ئەرتەشی ئێران بە رەمزی یا عەلی بن مووسا ئەلڕەزا (د.خ) و بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتیی ئەرتەش لە ناوچەی گشتی نەسرەبادی ئیسفەهان دەستیپێکرد.
فەریق ئەمیر چێشاک، وتەبێژی مەشقی هێزی وشکانی ئەرتەش لە ساڵی ١٤٠٢ ڕایگەیاند: لەم مانۆڕەدا هێزی پیادە، زرێپۆش، مووشەک، تۆپخانە، هێزی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەندازیاری، شەڕی ئەلیکترۆنی، شەڕی هاوچەرخ، سایبەر، فاڤا، و فڕۆکەی گواستنەوە و پشتیوانی بەشدارن.