دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەمریکا بە هۆی جەنایەتی ئەو وڵاتە لە رووداوی بیابانی تەبەس و دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ئێران سزا دەدرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێران دەوڵەتی ئەمریکای بە هۆی جەنایەتەکانی لە رەوتی دەستدرێژی بۆ سەر خاکی ئێران لە بیابانی تەبەس، بە 420 میلیۆن دۆلار سزا دا.

بە هۆی سکاڵا بەرز کردنەوەی میراتگران و بەجێماوانی جەنایەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە بیابانی تەبەس ساڵی 1359ی هەتاوی کە تێیدا ئەمریکا هاتە ناو خاکی ئێران و ژمارەیەکی خەڵکی بێ تاوانی کوشت، دەسەڵاتی دادی ئێران ئەمریکای بە پێدانی دیە و خەسارەتی ئەو خەڵکە بێ تاوانە لەو ساڵەدا حوکم دا.

ساڵی 1359واتا 41 ساڵ لەمەوپێش هێزی ئاسمانی ئەمریکا هاتە ناو خاکی ئێران لە بیابانی تەبەس و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی ئاسایی و شۆفێر و موسافیری لەو دەڤەرە شەهید کرد و دەیەویست ئۆپراسیۆنێک لە ناو ئێران بکات بەڵام گەردەلوولێک لەو بیابانەدا هەڵیکرد و هێزەکانی ئەمریکا شکستیان هێنا و هەڵاتن.