بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میت بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی کوژرانی ئەندامێکی باڵای پەکەکە لە چیای خاکورک لە هەرێمی کوردستانی کرد.
میت لە بەیاننامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە یەکێک لە ئەندامانی پەکەکە بە ناوی ساریە ئاتیلا بە نازناوی ڕۆزارین شەمزینان لە ئۆپراسیۆنی ئەو ڕێکخراوە لە چیای خاکورک لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.
بە گوێرەی پاگەندەی میت، ساریە ئاتیلا لە ساڵی 2007 چووە ڕیزی پەکەکەوە و بەرپرسی ئاکادمیە پەروەردەییەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بووە و هەروەها لە ئۆپراسیۆنەکانی چیای خاکورک بەشداری بووە.