پائۆلۆ پینیرۆ سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا وێڕای ئاماژەبە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا وتی ئەو هێرشانە لەسەر ژیانی سەدان هەزار کەس کاریگەری ناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پائۆلۆ پینیرۆ سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا وێڕای ئاماژەبە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا وتی ئەو هێرشانە لەسەر ژیانی سەدان هەزار کەس کاریگەری ناوە.

ناوبراو لە هەفتا و هەشتەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: شەڕ لە سووریا گەییشتووەتە خراپترین ئاستی خۆی لە ساڵانی دوایی و لێکەوتەی جیدی بۆ خەڵکی سڤیل هەیە.

پینیرۆ درێژەی دا: قورسترین شەڕ لە چوار ساڵی ڕابردوو ئێستا خەریکە ڕوو دەدات و جارێکی دیکە خەڵکی سڤیل لە ئەو شەڕە دەکوژرێن و ژیرخانەکانی ئاو و کارەبا ڕووخاون و ئەوە ژیانی سەدان هەزار کەسی سڤیلی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە.